وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان ئهمڕۆ چوارشهم ڕاگهیهنراوێكی له نۆیهمین ساڵوهگهری جینۆسایدی ئێزیدییهكان بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند كه ئێزیدییهكان پێكهاتهیهكی ڕەسەنی كۆمهڵگهی كوردین و ڕووبەڕووی دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوونهوه.
وهزارهتی كاروباری شههیدان ڕایگهیاند: داعش لەگەڵ هاتنیدا هەموو ئامراز و ڕێگەیەکی دژ بە بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەکان گرتەبەر بۆ تێکدانی دیمۆگرافیا و شوناسی نەتەوەیی و ئایینی هەزاران ساڵەی ناوچەکە و تێکدانی پەرستگاکانیان.
ڕاشیگهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لەماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و کارکردن بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە هەمانکاتدا بەردەوامیش بووە لە گەڕان و بەدواداچوونی ونبوانی ئەم تاوانانە و گەڕانەوەی بەشێکیان بۆ ناو کەسوکار و خێزانەکانیان و هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال.
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕاگهیهنراوهكهی وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوانه له نۆیهمین ساڵوهگهری جینۆسایدی ئێزیدییهكان:-
خەڵکی سەربەرزی شنگال و خانەوادەی جینۆسایدکراوانی کوردانی ئێزدی
9 ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014دا جارێکی تر پێکهاتەیەکی ڕەسەنی تری کۆمەڵگاکەمان ڕووبەڕووی دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوویەوە.
لە رۆژی 3/ 8 / 2014 تیرۆریستانی رێکخراوی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) پەلاماری شاری شنگال و دەوروبەریاندا و لە ئاکامدا خەڵکە سڤیلەکەی ئەو دەڤەرە دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ و ڕفاندن و ئاوارەبوون و ماڵوێرانی و جینۆساید بوونەوە.
لە مەرگەساتی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، هەزاران هاونیشتمانی ئێزدی بوونە قوربانی و کۆمەڵکوژ کران و بە هەزاران کەسی تریشیان لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕفێنران و تا ئێستاش چارەنووسى هەزاران قوربانییان نادیارە، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی (360) هەزار لە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون.
کەسوکاری جینۆساید کراوان
داعش لەگەڵ هاتنیدا هەموو ئامراز و ڕێگەیەکی دژ بە بەها ئایینی و مرۆڤایەتییەکان گرتەبەر بۆ تێکدانی دیمۆگرافیا و شوناسی نەتەوەیی و ئایینی هەزاران ساڵەی ناوچەکە و تێکدانی پەرستگاکانیان و بەزۆر گۆڕینی ئایین و باوەڕی دێرینیان و کوشتنی بە کۆمەڵ و بە کۆیلەکردنیان و دەستدرێژی هەمەچەشنە، کە دواجار ئەم جۆرە تاوان و ڕەفتارە دزێوانە لەژێر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا دەچێتە خانەی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جینۆساید.
دایکانی جگەر سووتاو و کەسوکاری ڕفێنراوانی ئێزدی..
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لەماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و کارکردن بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، لە هەمانکاتدا بەردەوامیش بووە لە گەڕان و بەدواداچوونی ونبوانی ئەم تاوانانە و گەڕانەوەی بەشێکیان بۆ ناو کەسوکار و خێزانەکانیان و هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال. بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی تەواو هەیە لەنێوان لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی تر لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ناسراو بە (یونیتاد).
جێگای ئاماژە پێدانە کە پەرلەمانی کوردستانیش بە هەماهەنگی وەزارەتمان رۆژی 3ی ئابی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان ناساندووە و ساڵانەش یادی قوربانییانى ئەم جینۆسایدە بەرز رادەگیرێت.
خانەوادەی قوربانییانی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی
ئەمساڵ نۆهەمین ساڵوەگەڕی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان هاوکاتە لەگەڵ دانپێدانانی حکوومەتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە جینۆسایدی ئێزدییەکان، بەناوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە پێشوازی گەرم لەم هەڵوێست و بڕیارە دەکەین و پێمانوایە ئەمە هەڵوێستی روون و راستگۆیانەی گەل و حکوومەتی شانشینی بەریتانیایە بۆ داکۆکیکردن لە قوربانییانی ئەم جینۆسایدە و چەسپاندنی دادپەروەری و هۆکارێکیشە بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە.
لەم یادە کارەساتبارەدا وێڕای ئەوەی کە وەک وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ هەر خزمەتێکی شایستە بە کەسوکاری قوربانییان و کەیسی جینۆسایدی ئێزدییەکان بە گشتیی، لە هەمانکاتدا داواکارین کە حکوومەتی عێراقی فیدڕالیش لە چوارچێوەی ئەرکی دەستووری خۆیدا هەستێ بە دیاریکردنی چارەنووسی ونبووان و رزگارکردنی زیاتری ڕفێندراوان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و کەمکردنەوەی مەینەتییەکانیان و دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتى یاسا بەرکارەکانى عێراقى فیدڕاڵ و هەماهەنگى نێوان هەردوو حکوومەت بۆ دروستکردنى گۆرستانێکى تایبەت و مۆنۆمێنتێکى شایستە بۆ قوربانییانى ئەو جینۆسایدە لە شەنگال، چونکە دوای ئەو هەموو تاوان و جینۆسایدەی کە دژ بە ئێزدییەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە ئەنجامدرا، بە هیممەت و ئیرادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و خۆڕاگریی دانیشتووانە ڕەسەنەکەی ناوچەکە، دواجار داعش بەزێنرا و سەرجەم ناوچەکانیش ئازادکران و ئێزدییەکانیش وەک بەشێکی ڕەسەنی گەلی کورد مانەوە.
سڵاو لە خۆڕاگریی خەڵکی سڤیلی شنگال و دەوروبەری و خانەوادەی سەربەرزی جینۆسایدکراوان
دروود بۆ گیانی قوربانییانی ئێزدییەکان و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی دەڤەرەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.