Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:42

ئه‌و پیاوه‌ی به‌ جلی ژنان‌ دزی ده‌كرد ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پیاوێك ده‌ستگیر كرا كه‌ به‌ جلی ژنان دزی له‌ دوكانه‌كانی شاری قه‌ڵادزێ ده‌كرد، هه‌روه‌ها پێشتریش چه‌ندان دزی تری به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌نجامدابوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان کە بە وتەی خۆیان دزی لە دوکانەکانیان کراوە، دەستبەجێ هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری لەناو بازاڕی قەڵادزێ تۆمەتبارێکیان لە ڕەگەزی نێر دەستگیر کرد،

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌وه‌دانا كه‌ بە جلی ژنانەنەوە دزی کردووە تا نەناسرێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمەتبار پێشینەیشی هەیە و پێشتریش به‌هه‌مانشێوه‌ بە جلی ژنانه‌ دزی تریشی ئه‌نجامدابوو.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیرکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.