Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 22:22

زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەنزینی زیاتریش هاوردە دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین زیاتر لە 500 هەزار لیتری بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەنزینی زیاتریش هاوردە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 02ـی 08ـی 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: بڕیارە هەر ئەمڕۆ بڕی ملیۆنێک 512 هەزار لیتر بەنزینی دیکەش بگاتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەخت دەکاتەوە کە بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، مۆڵەتی هاوردەکردنی داوەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد کە لە ڕێکار و هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان و هەموو ئاسانکارییەکيش لەمڕووەوە بخەنەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.