Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:23

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

سبه‌ی پێنجشه‌م دیداره‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه‌، دواتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

وا بڕیاریشه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لایله‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن سبه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی تر له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.