له به‌شێك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆشیال میدیا وا بڵاو كرابووه‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاش هه‌وڵی سوكایه‌تیكردن به قورئانی پیرۆز دراوه و سوتێنراوه، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له شاری به‌غدا ده‌نگۆكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له شاری به‌غدا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ده‌نگۆی بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز له شاری به‌رلین دوور له ڕاستییه‌وه و درۆیه.
بڵاویشی كرده‌وه: ئێمه به توندی هه‌موو شێوه‌یه‌كی دژایه‌تیكردنی ئایین و چاندنی ڕق و كینه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆزیش به كارێكی قێزه‌وه‌ن و دوژمندارانه داده‌نێین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕه‌وه‌ندێكی زۆری موسڵمان له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و زۆرێك له عێراقییه‌كانیش ئه‌ڵمانیا به ماڵی خۆیان ده‌زانن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وڵاته‌كه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و خوازیارن له داهاتوودا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌هێز و پته‌وتر بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا په‌یوه‌ندیی نێوان عێراق و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوێد و دانیماڕك تاڕاده‌یه‌كی زۆر گرژی و ناخۆشی تێكه‌وتووه به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز له‌و وڵاتانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.