Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

بۆفۆن به‌یه‌كجاری وازی هێنا

کوردستان TV
100%

جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێز و ئه‌فسانه‌ی ئیتاڵی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌یه‌كجاری وازهێنانی له‌ یاریكردنی تۆپی پێ ڕاگه‌یاند دوای تۆماركردنی مێژوویه‌كی گه‌وره‌ كه‌ ماوه‌ی 29 ساڵ به‌ردوام بوو.

بوفۆن /46 ساڵ/ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ كورته‌ ڤیدیۆیه‌كدا له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وازهێنانی یه‌كجاری له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند و گڕێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پارمای ئیتاڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

بوفۆن یه‌كه‌م وێستگه‌ی یاریكردنی له‌ تۆپی پێ له‌ ساڵی 1994 به‌ درێسی یانه‌ی پارما بوو و دوای 7 ساڵ یاریكردن له‌ ریزی ئه‌و یانه‌یه‌، له‌ ساڵی 2001 چووه‌ ڕیزی یانه‌ی یۆڤانتۆس.

گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی بوفۆن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی ساڵی 2006 بوو.

بوفۆن بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌ ریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان یاریی كرد و توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ جام و خولی فڕه‌نسا به‌ده‌ستبێنێ، دواتر دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ریزی یانه‌ی یۆڤێنتۆس.

له‌ ساڵی 2021 دوای دابه‌زینی ئاستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤێنتۆس، بوفۆن بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه‌ پارما ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تادا یاریی بۆ ده‌كرد، تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو و دوای 29 ساڵ وازهێنانی یه‌كجاری له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند.

جگه‌ له‌ جامی جیهانی 2006، بوفۆن هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای گه‌یاندبووه‌ یاریی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی 2012، به‌ڵام ناسناوه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا له‌ده‌ست دا.

بوفۆن له‌ ماوه‌ی 7 ساڵی یاریكردن له‌ ریزی یانه‌ی پارما، توانیبووی ناسناوه‌كانی جامی ئیتاڵیا، جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا، جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و خولی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبێنێ.

له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤێنتۆسیش 10 ناسناوی خولی ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێنابوو له‌گه‌ڵ 5 جامی ئیتاڵیا و 6 جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.