Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌كان خه‌ڵاتكران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە مەراسیمێکدا رێزلێنان و خەڵاتی بەخشییە 10 یەکەمەکانی قوتابخانە ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکەمی پەیمانگای ئەزهەر.

لەمیانی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکان کرد و دەستخۆشی لە مامۆستایان و پەروەردەکاران کرد کە توانیویانە رۆڵی زانستی خۆیان بگێڕن لە گەیاندنی پەیامی زانست و پەروەردەیی ئایینی، وێڕای ئەمەش دەستخۆشی لە بەخێوکەران و دایک و باوکان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی رۆڵەکانیان.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی جەختی لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی زانستی و رێکخستنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەی سەردەمییانە و دابینکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان بۆ خوێندنی قوتابخانە ئیسلامییەکان دووپات کردەوە.

هەر لەمیانی مەراسیمەکەدا پشتیوان سادق پڕۆژەی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ قوابییانی پەیمانگای ئەزهەری راگەیاند کە بە پاڵپشتی حکوومەتی کوردستان بڕێک هاوکاری مانگانە بۆ قوتابییانی ئەزهەر دابین دەکرێت.

لە کۆتاییشدا خەڵات و رێزلێنان بەسەر یەکەمەکاندا دابەش کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.