Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:52

نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە دانپێدانانی فەرمی حكوومەتی بەریتانیا بۆ بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا دەستخۆشی لە دانپێدانانی فەرمیی حكوومەتی بەریتانیا دەكات بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە. 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان  دەشڵێت:لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی  2014دا، ڕێز لە قوربانییانی ئێزدی دەگرین و یادی هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە قوربانیی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوون.
شایانی باسە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، حكومەتی بەریتانیا بە فەرمی دانی بەوەدانا كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 كردەوەی جینۆسایدیان لە بەرامبەر بە گەلی ئێزیدی ئەنجامداوە. 
لای خۆشێەوە، لۆرد تاریق ئەحمەد ،وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: دانیشتوانی ئێزیدی نۆ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی داعشی تیرۆریست، زیانێكی بێ ئەندازەیان بەركەوت و تا ئەمڕۆش هەست ئازارەكانیان دەكرێت.
 هەروەها گوتی: ئەمڕۆ ئەو دانپێدانانە مێژووییەمان كردووە كە كردەوەی جینۆساید لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجامدرابوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.