Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:34

ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی راسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە رابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌  بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌غدا بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستانی نارد.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت: ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیمان بە 912 ملیار دینارە کە لەعێراقەوە بێت،بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردراو تەنها 598 ملیار واژۆی لەسەر کراوە کە بنێردرێت بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌شڵێت: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە ڕابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 2ی ئابی 2023 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومەتی فیدراڵی عێراق، بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمەش دوای هەوڵەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێككەوتن و دانوستان لەسەر یاسای بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.