Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:20

دوو تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن‌ دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو به‌پێی‌ هه‌ردوو مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن‌و 421 له‌یاسای‌ سزادان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 2ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ سكاڵای چه‌ند هاوڵاتیەك‌و لەسەر بڕیاری  دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو به‌پێی‌ هه‌ردوو مادده‌ی‌ 2 له‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندیكردن‌و مادده‌ی‌ 421 له‌یاسای‌ سزادان. تۆمه‌تباران له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ تری‌ پۆلیس سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تۆمەتباران (ب، ه، م) لەدایکبووی 1986 و (ب، ع، ع) لەدایکبووی 1989 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.