Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:57

بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆری دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشی نەختینەیی لە زیادكردنی ئاشكرای بانكی ناوەندی عێراق بۆ زیاتر لە 45 ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی لە زیادكردنیدا بۆ كڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی، بڕی 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری فرۆشتووە، كەبریتی بووە لە : 176 ملیۆن و 388 هەزار و 377 دۆلار بەشێوەی حەواڵە، 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بەشێوەی كاش.
ژمارەی ئەو بانكانەش كە دۆلاری كاشیان كڕیوە گەیشتووەتە 9 بانك.
ئەمەش لەكاتێكدایە  كە ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتووەتە 152 هەزار دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.