Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:32

ئەگەر ڕۆژانە خۆخی ووشككراوە بخۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت ؟!

کوردستان TV
100%

ئەگەر ڕۆژانە 10 خۆخی ووشككراوە بخۆیت ،ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و شێرپەنجە كەمدەكاتەوە،هەروەها یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی سروشتی، هاوكات هەستی تێربوون بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی زۆر دەبەخشێت.
لێرەدا دوو ڕێگا بۆ وشككردنەوەی خۆخ لە ماڵەوە دەخەینە روو .
وشككردنەوەی خۆخ لە نێو فڕندا:
-خۆخەكە بۆ ماوەی 10 خولەك دەخرێتە نێو ئاوو سركەوە، پاشان بۆ پارچەی بچووك دەبڕدرێت.
-دەبێ پارچە خۆخەكان لە ئاوی لیمۆ یان پرتەقاڵدا بۆ ماوەی چەند خولەكێك نوقم بكرێت.
-خۆخەكە لەسەر سینییەك بڵاودەكرێتەوە  و دەخرێتە ناو فڕنەوە لە پلەی گەرمی 170.
- دەبێ دەرگای فڕنەكە كەمێك كراوە بێت بۆ ئەوەی هەڵمەكە دەربچێت.
- دوای وشكبوونەوەی، خۆخەكە بەجێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە ، دواتریش دەبێ لەناو دەفرێكی شووشەی داخراودا هەڵیبگریت.
 وشككردنەوەی خۆخ لەبەر خۆر:
-خۆخەكە بۆ ماوەی 10 خولەك دەخرێت ناو ئاو و سركەوە، پاشان دەكرێتە پارچەی بچووك.
-خۆخەكە دەخرێتە سەر سینیەك كە بە پارچە پەڕۆیەكی لەپەمۆ  دروستكراو داپۆشرابێت.
- سینیەكە دەخرێتە شوێنێك كە خۆر ڕاستەوخۆ بگاتە ئەو شوێنە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەجێدەهێڵدرێت. 
-دەبێ ڕۆژانە شوێنی خۆخەكان بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت كە بەر تیشكی خۆر كەوتووە.
- دەبێ لەكاتی شەودا خۆخەكە بهێندرێتەوە ناو ماڵەوە.
- دوای دڵنیابوون لەوەی كە خۆخەكە وشك بۆتەوە، ئینجا دەخرێتە ناو دەفرێكی شووشە كە شوێنی هەواگۆڕكێی هەبێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.