Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:50

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆ دەبێتەوە و پرسی بودجەی عێراق و كارەبا و بەنزین تاووتوێدەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی ئابی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە.
لە تەوەرەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، دواپێشهاتەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023- 2025 و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕێڕەوی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەكرێن.
هەروەها بارودۆخی كارەبا و بەنزین لە هەرێمی كوردستان، یەكێكی دیكە دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و لە تەوەرەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا باسیان لێوە دەكرێت.
لە تەوەرەی سێیەم و كۆتاییشدا، پرۆژەی پێدانی پارە بە شێوەی ئەلیكترۆنی و پرۆژەی خەرجكردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری بانكییەوە گفتوگۆ دەكرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.