ڕۆژی سێشەممە1ی8ی2023، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، لە کۆنفرانسی چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی، وتارێکی لەبارەی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و سیستەمی بانکی و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشخستن و پاڵپشتیکردنی کەرتە جیاجیاکان پێشکەش کرد.
وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند "کەرتی تایبەت ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت وەک بزوێنەری گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلیکار بۆگەنجان."
گوتیشی "هەنگاو دەنێین بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بە شێوەیەک لە چوارچێوەی یاسایی، توانای مرۆیی و ئاسانکاری لە بەڕێوەچوونی کارەکان و پارەدارکردنی کەرتی تایبەت. لە ڕێگەی دامهزراوه زۆر بچووک و بچووک و مامناوەندەکان کە نوێنەرایەتیی بەشێکی زۆر گرنگی کەرتی تایبەت دەکەن لە هەرێمی کوردستان و بە پێشخستنی داهێنان و چالاکی و ڕەخساندنی هەلیکار ناسراون."
لە بەشێکی تری گوتەکەی، وەزیری پلاندانان باسی لە سیستەمی بانکی کرد لە هەرێم کە بە هۆی لاوازیی کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان، کاریگەریی لەسەر لاوازیی کەرتی تایبەت لە ڕووی دارایی کردووە و لەو پێناوەش هەنگاوەکانی حکومەت بەردەوامن.
د. دارا ڕەشید ئاماژەی بەوەش کرد "وەزارەتمان بە هاوبەشی لەگەڵ (USAID) چەندین پڕۆژەی گرنگیان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەسەر چاکسازیی ئابووری و هاوکاریی تەکنیکی و دارایی پێشکەش بە وەزارەتە تایبەتمەندەکان کردووە، بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.