Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:28

لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وولاتانی کەنداو ئوردن

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و پێشوازییە گەرمەی لە پەتاتەی جوتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر کرا کە (300) تۆن پەتاتە لە هەشت کۆنتێنەردا لە عەلوەی وولاتی ئیمارات .
له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وولاتانی کەنداو ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازی کردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر .
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،بەهۆی پاڵپشتیەکانی جوتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە ، ئەمساڵ پێشبینیکراوە کە هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە (600) هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و (150) هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت ، لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی ، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە ، تاوەکو کۆتای مانگی ئەمساڵ.
له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لێکتێگەیشتن نامەمان هەیە لەگەڵ( 7) کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی بۆ ئەوەی ساڵانە ڕاستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران وەربگرنەوە.

 

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.