لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت،ڕێكارە ڕۆتینییەكانی دوو وەزارەت هۆكاربووە لە دواكەوتنی جێبەجێكردنی بودجە.
یەحیا محەممەدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕاگەیاند: دواكەوتنی بێ مەبەست لە تەواوكردنی ڕێنماییەكانی یاسای بودجە لەلایەن وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانەوە، هۆكاربووە لە دواكەوتنی جێبەجێكردنی یاسای بودجە .
هەروەها گوتی: لە لیژنەی دارایی پەرلەمان داوامان لە هەردوو وەزارەتەكە كرد، پەلە بكەن لە بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكانی بودجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكارە ئیداری و ڕۆتینییەكان جێبەجێكردنی یاسای بودجەی دواخست.
گوتیشی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی ڕێنماییەكانی یاسای بودجە بڵاودەكاتەوە و دەیاننێرێت بۆ وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق :هەفتەی داهاتوو رێنماییەكانی یاسای بودجە بڵاودەكرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.