Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:45

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە حکوومەتی فیدراڵی هیچ بڕەپارەیەکی خستبێتەسەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 01ـی 08ـی 2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە گەیشتنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەندین میدیا و کەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجە و مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بڵاو کرایەوە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە تاوەکو ئەم ساتە هیچ بڕەپارەیەک لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە نەخراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاشیگەیاند: لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و هیچ دامودەزگایەکی حکوومەتی عێراقەوە هیچ شتێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بەناردنی بودجە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان.   

وەزارەتی دارایی دووپاتی دەکاتەوە کە هەرکات هەر بڕەپارەیەک خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەفەرمی و شەفافانە کات و بڕەکەی ڕادەگەیەنین هەروەک پێشتر کردوومانە.

لە ڕاگەیەنراوەکە داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات کە متمانە بەو کەناڵ و سایت و پەیجانە نەکەن کە ڕۆژانە نابەرپرسیارانە یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ دەستکەوتنی هەواڵی ڕاست و دروست لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچە و هەر بابەتێکی دیکەی فەرمی پشت بە ڕاگەیاندن و کەناڵە فەرمیەکانی حکوومەت و وەزارەتی دارایی ببەستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.