Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:27

ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌و له‌نێو ماڵان رزگار ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌‌ ناو سروشت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایشی حاجی ئۆمەران لە ناو کۆمەڵێک ماڵی ئاژەڵدار و کۆچەری، دەست گیرا بەسەر 80 باڕە کەو و دواتریش گەڕێندرانەوە ناو سروشت و قەفەزەکانیشیان شکاندن.

عەبدولوەهاب مەحموود بەڕێوەبەری شاره‌دێی حاجی ئۆمەران بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان لە حاڵەتێکی ڕاوکردنی باڕە کەو لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران، هێزەکانی ئاسایشمان راسپارد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن، لە یەکێک لە کوێستانەکان لەناو کۆمەڵێک ماڵی ئاژەڵدار و کۆچەریدا نزیکەی 80 بێچووە کەومان دەستبەسەردا گرت و دواتر لەناو سروشتی باڵەکایەتی ئازاد کران.

راشیگەیاند: ئەو کەسانە بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ژینگەیی هەستابوون بە گرتنی ئەم باڕە کەوانە، بۆیە ئیجرائاتمان بەرامبەر بەم کەسانە دەست پێ کردووە و ئەم هەڵمەتەشمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەناوی ئاژەڵداری و کار و کاسبی ڕوو لە کوێستانەکان دەکەن، ژینگەی کوردستان نەشێوێنن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.