سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دانپێدانانی بەریتانیا بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئێزیدییەکان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 01ـی 08ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشوازی لە دانپێدانانی بەریتانیا دەکەم، بۆ جینۆسایدی داعش کە دژی ئێزیدییەکانی ئەنجامی دا.
ڕاشیگەیاند: دادپێدانان بەو تاوانە قێزەوەنە و ڕابردووە پڕ لە ئازارە، دادپەروەرانەیە.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە خوشک و برا ئێزیدییەکانمان بەرامبەر بەهێز مانەوە، ئێمە لەپاڵ گەلە شکۆدارەکەمانەوە وەستاوین، هەروەک چۆن جارێکی دیکە چاک دەبنەوە و دووبارە بوونیاتنانەوە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.