Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 18:21

زانیاریی لەبارەی ناردنی پشکی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ كرا، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕەپارەیەکیان بەدەست نەگەیشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 01ـی 08ـی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ كراوە.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: تاوەکو ئێستا هیچ بڕەپارەیەک لە بەغداوە نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە لەوانەیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سوودانی وەزیری دارایی عێراقی بۆ ناردنی پشکی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان ڕاسپاردبێت، ئەمەش پێویستی بە جێبەجێکردنی ڕێکارێکە.

 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەر وەزیری دارایی ڕاسپێردرابێت بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، لەوانەیە لە سبەیەوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان بکرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوو پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان.

جێی باسە، دوای ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.