به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سلێمانی پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مساڵ له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا نزمترین ئاستی تۆماركردووه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه كه ئه‌مساڵ به گه‌رمترین ساڵه‌كان هه‌ژماركراوه.
كه‌شناسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: هەرچەند بەپێی ڕاگەیاندراوی ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە گەرمترین مانگ دانراوە لە ماوەی 150 ساڵی ڕابردوو، بەڵام لای خۆمان بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا 43.3 پلەی سەدی بووە و نزمترین پلەی گەرمیش 23.1 پلە بووە.
بڵاویشی كرده‌وه: تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 34.0 پلەی سەدی بووە، كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی تەموزی 30 ساڵی ڕابوردوو (كە 34.1 پلەیە) 0.1 پلە نزمتر بووە.
كه‌شناسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه كە ئەو گەرمایەی بەهۆی گومەزی گەرمییەوە ناوچەكانی باكوری ئەفەریقا و باشوری خۆرئاوای ئاسیا و بەشێكی ئەوروپای گرتەوە، نەگەیشتە ناوچەكانی خۆمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.