ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە : كۆی هەناردەكردنی نەوتی خاو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، (106) ملیۆن و 755 هەزار و (169) بەرمیل بووە .
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (105) ملیۆن و (487) هەزار و (610) بەرمیل بووە.
هاوكات بڕی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن (344) هەزار و (804) بەرمیل بووە،هەروەها بڕی هەناردەكردنی گەیارە-ش 922 هەزارو 804 بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تێكڕای بڕی نەوتی هەناردەكراوی ڕۆژانە (3) ملیۆن و (444) هەزار بەرمیل بووە،بە تێكڕای نرخی (77.69) دۆلار بو َهەر بەرمیلێك.
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.