Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:24

تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا

کوردستان TV
100%


لەدوو چالاكی جیادا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
ئەمرۆ سێشەمە 1-8-2023، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كەدزی لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا و لە ئێستادا تۆمەتبار ( گ،ج،ر لەدایكبووی 2001) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
هەروەها پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، لە چالاكییەكی دیکەدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە ئۆتۆمبێلێك دەستی بەسەرداگیرا، كە فەرمانی دەست بەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوە.
لە کۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە لای بنكەی پۆلیسی ناوبراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.