وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگه‌یاند: كێشەی بەنزین لە ماوەیەكی زۆر كەمدا چارەسەر دەکرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵەکانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین چڕ کردووه‌ته‌وه و دوای رێگەپێدان لە 30/7/2023 بۆ هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن كۆمپانیاکانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەکرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەکردنی بەنزین کێشەی کەمبوونەوەکەی روو لە چارەسەركردن دەكات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.