Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:50

كۆمیسیۆن پاداشتێكی دارایی دەداتە كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، پێدانی پاداشتی دارایی بە كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان لە فەرمانبەرانی دەوڵەت و قوتابیانی دەرچوو راگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنەكە ڕایگەیاند :بە پشتبەستن بە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی كۆمسیاران كە دوێنێ بەڕێوەچوو، ئەنجومەن بڕیاریدا بە ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر پێدانی پاداشتی دارایی بە كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان لە توێژی فەرمانبەرانی وەزارەتی دەوڵەت، كە بڕی 150 هەزار دینارە.
غەلای ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی پاداشتی دارایی بە كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان لەتوێژی قوتابیانی دەرچوو ، كە بڕی 250 هەزار دینارە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.