Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:50

ئەو كەسانەی بەخێرایی خواردن دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییانە زیاترە 

کوردستان TV
100%

سروشتی مرۆڤ زۆرە و شێوازی خواردنی جیاوازە، كەسانێك هەن هەموو كاتەكانیان بۆ خواردنەكانیان تەرخان دەكەن، جا بەتەنها بێت یان لەگەڵ كەسانی تر، هەندێكی تریش پێیان باشە خواردنەكانیان زۆر بەخێرایی بخۆن.
زۆرێك لە كاتی نانخواردن پەلە دەكەن، بەهۆی كەمی كات، یان بۆ گەیشتن بە كاركردن یان خوێندن، بەبێ ئەوەی درك بە جددییەتی ئەم خووە بكەن.
پێدەچێت خواردن بەتەنها بەس نەبێت بۆ دابینكردنی وزە و پاراستنی تەندروستی، بەڵكو شێوازی خواردنیش هەیە، ئەگەریش خواردنەكە بەشێوەیەكی گونجاو نەبێت، ڕەنگە كاردانەوەی جددی لەسەر تەندروستی دروست بكات.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە زانكۆی ژاپۆنی هیرۆشیما بڵاویكردۆتەوە دەركەوتووە،ئەو كەسانەی بەخێرایی خواردن دەخۆن ،ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی پەستانی خوێن و كێشی زیادە بە ڕێژەی لەسەدا 89 زیاترە .
توێژینەوە ژاپۆنییەكە ڕوونیكردووەتەوە، ئەو كەسانەی خواردن بە خێرایی دەخۆن، تووشی زیادبوونی كێش دەبن، چونكە ئەو كەسەی بە خێرایی نان دەخوات هەست بە تێربوون ناكات، هەر بۆیەش زیاتر خواردن دەخوات لەوەی كە پێویستە بیخوات.
لەوبارەیەوە دكتۆر تاكایوكی یاماجی، سەرۆكی توێژینەوەكە دەڵێت: كاتێك خەڵك بەخێرایی نان دەخۆن، بەزۆری هەست بە تێربوون ناكەن، هەروەها ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردنیان زیاترە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، خواردنی خێرا دەبێتە هۆی هەڵاوسانی زیاتر لە ئاستی گلوكۆزدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین.
دەشڵێت: خواردنی هێواش ڕەنگە گۆڕانكارییەكی گرنگ بێت لە شێوازی ژیاندا و پێویستیشە لانی كەم ماوەی 20 خوولەك بۆ خواردن تەرخان بكرێت،لەهەمانكاتیشدا دەبێت كەسەكان لەكاتی نان خواردن لەسەیركردنی تەلەفزیۆن و موبایل دووربكەونەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.