Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:37

دوای چوار مانگ.. ئه‌مڕۆ كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار بوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار بوو.

ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: دوابەدوای ئەنجامدانی گرێبەستی یاسایی، ئەمڕۆ دووشه‌م بە فەرمی کۆمپانیای پاککردنەوە لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی گه‌رمیان دەستبەکار بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە چوار مانگی رابردوودا بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی کۆمپانیای پاککردنەوەوە و کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانک و هەروەها وازهێنان و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان، ناوەندە تەندروستییەکانی گەرمیان بێ کارگوزار و ژینگەپارێز بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌بوونی كارگوزار و ژینگه‌پارێزان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا کێشەیەکی زۆری بۆ ئەو ناوەندانە دروست کردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.