Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:29

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر كرد به‌بۆنه‌ی گه‌یشتنی یانه‌كه‌ به‌ یاریی كۆتایی جامی عێراق بۆ یاریی تۆپی پێ.

ئه‌مشه‌و دووشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی عێراق له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب له‌ شاری به‌غدا به‌ ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی حدوودی برده‌وه‌ و به‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا یانه‌كه‌ خۆی گه‌یانده‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی لە یانەی وەزرشی هەولێر و سەرجەم یاریزانانی دەکەم بۆ گەیشتنی بە یاری کۆتایی جامی عێراق".

ڕاشیگه‌یاند "هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکەیان بۆ دەخوازم".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ "پشتیوانیی خۆم بۆ یانەی هەولێر دووپات دەکەمەوه‌".

یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریی كۆتایی جامی عێراق كه‌ بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت، چاوه‌ڕێی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌م له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ و كه‌رخ ده‌كات كه‌ هه‌ر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.