وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بابه‌تی كڕینی دوو خانوو بۆ بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌ت پێچه‌وانه‌ی یاسایه و سه‌رپێچیكاران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره به‌رپرسیار ده‌بن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه "چەند نوسراوێکی فەرمی وەزارەت لە چەند پەیجێکدا بڵاو کراونەتەوە، دەربارەی کڕینی خانوو و ئۆتۆمبێل بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە".
بڵاویشی كرده‌وه "سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چه‌ند خاڵێك وه‌ك ڕوونكردنه‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1- ئەو دوو خانووەی لە نووسراوەکەدا باس کراون، موڵکی حکوومەتن و بە ناوی کەسێکی تایبەتەوە نەکڕدراون، وەک تەواوی ئەو خانووانەی تر بەکاردەهێنرێن، کە وەزیر و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا بەکاریان دەهێنن.
2- بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان کار ناکات، تەواوی ئەو فەرمانە وەزارییانەی کە واژۆی لەسەر کردوون، فەرمی و یاسایین.
3- لەم ساڵدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراون لەناویاندا ئۆتۆمبێلێک دراوە بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە.
4- دزەپێکردن و بڵاوکردنەوەی نووسراوە فەرمییەکانی وەزارەت و بڵاوکردنەوەیان لە دەزگاکانی میدیاییدا پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە و سەرپێچیکاران لەبەرامبەر یاسادا بەرپرسیار دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.