Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:28

بە بڕیاری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پڕۆژە لە خورماڵ جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڕیاری بە قەزاکردنی خورماڵ، وەڵامی داواکارییەکانی خەڵکی قەزاکە دەداتەوە و بڕیاری جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی لێژنەیەکی تایبەت ڕادەسپێرێت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە خورماڵ و جێبەجێکردنی ژمارەیەک داواکاری هاونیشتمانییانی قەزایەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند "دوای ئەوەی دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بە قەزاکردنی ناحییەکەیان بەرز کردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو کە "لەسەر فەرمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 31ی تەمووزی 2023 وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.