Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:57

سلێمانی؛ بارهەڵگرێک خۆی بە 7 ئۆتۆمبێلدا کێشا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕووی دا، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی بە 7 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێک له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیک مه‌حمود، له‌نزیک به‌نزینخانه‌ی بینایی، ئۆتۆمبیلێکی جۆری بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە زیاتر لە (7) ئۆتۆمبێلدا و ڕووداوەکە برینداری تیادایە.

ڕاشیگەیاند: ئێستا لێکۆڵینەوە و کەشفی هێڵکاری لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆ لە هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە و دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە كۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ست كراوه‌، ڕوو له‌و شه‌قامه‌ نه‌كه‌ن ‌و ڕێگه‌ لاوه‌كییه‌كانی دیکە به‌كاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.