Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:55

فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بۆ سکاڵا و پێشنیاری هاووڵاتییان کاراکرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و پێشنیازەکانی ھاووڵاتییان کارا کرد.

وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و پێشنیازەکانی ھاووڵاتییان کارا کردووە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان دەکرێت و وەڵامی سکاڵاکان دەدرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشکراوە کە لە رێگەی بەستەرێکەوە سکاڵاکان بە ھەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی وەردەگیرێت و دواتر بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، پاشانیش وەڵامی سکاڵاکارەکە دەدرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە کاراکردنی ئەم فۆڕمە ئەلیکترۆنییە لە پێناو باشتر راییکردنی کاروبارەکانی ھاووڵاتییان و گەیاندنی پێشنیاز و سکاڵاکانە بە وەزارەت.

وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان لینکێکی داناوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە رێگایەوە سکاڵا، پێشنیاز و داواکارییەکانییان بگەیەنن.
 


http://forms.gle/GOV.KRD/MOJ/Skala

https://gov.krd/moj/external-links/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.