ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رماده‌یی پاراستنی ژینگه‌ی پارێزگای دهۆك، ورچێك له مردن ڕزگار كرا.
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه پاراستنی ژینگه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كاتژمێر 6ی به‌یانی ئاگاداركراینه‌وه كه‌وا له گوندی قه‌سرۆكی ده‌ڤه‌ری سندی له سنووری زاخۆ، ئاژه‌ڵێكی ورچ به سیمێك ئاڵاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاوشانی دكتۆرێك بۆ ڕزگاركردنی ورچه‌كه چوونه شوێنه‌كه، دوای رزگاركردن و تیماركردنی ورچه‌كه دووباره بۆ ناو ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئازاد كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.