Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:09

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەم وێنەیە دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە وێنەیەکی وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر لەبارەی پیسکردنی ژینگەوە، دەڵێت، تەنیا لە یەکەم کارپێکردیندا دووکەڵ دەکات.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پاش بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر لەبارەی پیسکردنی ژینگەوە،  بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا بەدواداچوونی بۆ کرد.

ڕاشیگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانەوە پێمان ڕاگەیەنرا ئەم یەکەیەی بەرهەمهێنانی کارەبا پاش پرۆسەی چاککردنەوە، لە یەکەم کارپێکردنیدا بۆ ماوەی پێنج خولەک تا بەستنەوەی بە تۆڕی کارەباوە دووکەڵێکی زۆر دەکات و دواتر دەگەڕێتەوەسەر دۆخی ئاسایی خۆی.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆمپانیای کارپێکردنی وێستگەکەش لە کەمکردنەوەی شوێنەوارەکانی ئاگادار کراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.