پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بە چەک هەڕەشەی لە ئافرەتێک کردووە و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای سكاڵای هاووڵاتییەک و لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە بە چەک هەڕەشەی لە ئافرەتێک کردبوو.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیش بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیرا کە تۆمەتبار هەڕەشەکەی پێکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبار (س. ح. ح) لەدایکبووی 1975 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.