كارگه‌ی زۆم كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانی سپیایی ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی ئاژه‌ڵدارانی سنووری سیده‌كان كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ئه‌وانیش ده‌توانن رۆژانه به‌رهه‌می شیری ئاژه‌ڵه‌كانیان بفرۆشن به كارگه‌كه‌یان.
لە دوای کردنەوەی کارگەی زۆم کە تایبەتە بە بەرهەمە شیرەمەنییەکانی سپیایی لە دەڤەری بارزان، لە ئێستادا بۆتە کارگەیەکی گرنگی ناوخۆیی بۆ بەرهەمهێنانی چەندین بەرهەمی شیر و گەیاندنیان بە بازاڕەکانی کوردستان، ئەو کارگەیە بۆتە سەرچاوەی داهات و هەلی کار بۆ چەندین کەس و ئەوانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن لەم ناوچەیە.
لە هەنگاوێکی تازەدا کارگەی زۆم بنکەی وەرگرتنی شیری بۆ ئاژەڵدارانی سنووری قەزای سیدەکان کردۆتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئەو کارگەیە ئاگادارییەکی ئاراستەی ئاژەڵدارانی سنووری قه‌زاكه کردووە.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه "لە دوای دامەزراندنی کارگەی زۆم لە دەڤەری بارزان و کردنەوەی چەندین بنکەی وەرگرتنی شیر، ئەمجارە کارگەی زۆم بنکەیەکی وەرگرتنی شیر لە قەزای سیدەکان دەکاتەوە، بە مەبەستی سوود گەیاندن بە ئاژەڵدارانی سنوورەکە".
هه‌روه‌ها هاتووه "ئاژەڵداران دەتوانن لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاکو 9ی بەیانی شیری مانگاکانیان لەو بنکەیە بفرۆشن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.