Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 01:48

واده‌ی یه‌كه‌م بارانبارینی ئه‌مساڵ دیاری كرا.. هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ هه‌وایه‌كی شێدار له‌ ده‌ریای عه‌ره‌بییه‌وه‌ هه‌ڵده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت‌ ببێته‌ هۆكاری بارانبارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند "تا ئێستا نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی لەسەر ناوچەکانمان لە ھاوینی ئەمساڵدا بەھێز نەبووە کە ببێتە ھۆی ھاتنی ھەوای شێدار لە دەریای عەرەب و ھیندستانەوە و بەو ھۆیە تینی شەپۆلەکانی گەرماش لەسەر ناوچەکانی ئێمە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کەمترە".

ڕاشیگه‌یاند "بە گوێرەی دواین گۆڕانکارییەکان ئەگەر ھەیە لە رۆژانی داھاتوودا ھەوای شێدار لە دەریای عەرەبییەوە بۆ سەر باشووری ئێران و نیمچە دوورگەی عەرەبی جولە بکات کە ئەمەش یەکەم حاڵەتی ئەمساڵی بارانبارینە لەم وەرزەدا کە ساڵی رابردوو زووتر لە ئێستا دەستی پێ کرد و بووە ھۆكاری بارانێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی و دروستبوونی لافاو لە ئیماڕات و ناوچە جیاوازەکانی ئێران".

ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئەگەر ھەیە ھەفتەی داھاتوو بە دیارینەکراوی لەنێوان رۆژانی 6 بۆ 9ی مانگی ئابدا کاریگەری ئەم ھەوا شێدارە بگاتە سەر ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان و لەو مەودایەدا لەسەر بەشێکی ناوچەکان چڕ ببێتەوە بۆ باران و چالاکبوونی ھەورەبروسکە بەرێژە و کاریگەری جیاواز".

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ ماوه‌ی بارانبارینه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنننه‌وه‌ و ھەستکردن بە گەرمی لەو ماوەیەدا زیاتریش دەبێت بەھۆی بوونی ھەور و شێ".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.