Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 07:10

راگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی

کوردستان TV
100%


راگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.
 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ی7ی2023، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی  پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان  لە دەباشان ئەنجام درا. 
له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌ و كه‌تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، دوای تاووتوێی بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عێراق و کوردستان بە تایبەتی، هەردوولا تەئکیدمان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کردەوە و تەواوی تواناکانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لە پێناو بژێوی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان.
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی راشیده‌گه‌یه‌نن: بە ئاڕاستەی زیاتر چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان هەردوولامان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێککەوتین:
1: هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
2: بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
3:بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
4: هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
5: لە پێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.