سبه‌ی دووشه‌ممه 31-7-2023 به‌شی ڕۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵیادی دوا كۆچی تێكۆشه‌ر و ڕوناكبیر و رۆژنامه‌ڤانی كورد(فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) به‌رز ڕادهگهرێت.
ڕێوڕسمهكه له كاتژمێر (10) به‌یانی له كتێبخانه‌ی به‌شی ڕۆشنبیری و راگه‌یاندن، له ژێر ناوی " گهردانهوهی وشه‌كانی نیشتمان" به‌رێوه ده‌چێت، كه چه‌ندین وتار،په‌یڤین ، یاده‌وری و ڕێزلێنان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ناوی ته‌واوی (فه‌له‌كه‌دین سابیر حه‌مود)ه له‌ساڵی (1943) له‌ناو خیزانێكی ئاینی كاكه‌یی له شاری كه‌ركوك له دایكبووه.. فه‌له‌كه‌دین. ئه‌ندامی یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان بووه له كابینه‌ی سێیه‌م و پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری رۆشنبیری بووه.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خاوه‌نی چه‌ندین كتیب و لیكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئاینی و رۆشنبیری بووه. وه‌ك سیاسهتمهداریكی میانرهویش دانراوه. كه‌سێكی شاره‌زاش بووه. له كاروباری ئایینی كاكه‌یی و زه‌رده‌شت رۆڵی به‌رچاوی له نووسین و لێكۆلێنه‌وه‌دا هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ئایینانه.
ژیاننامه‌ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی:
* فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی ناسراو" به فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" له ساڵی ١٩٤٣ له دایك بووه.
* نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه.
* له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٥٧ ـ ١٩٥٩ ده‌ستی به چالاكی قوتابی و لاوان كردووه.
* له ساڵی ١٩٦٥ تێكه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی كوردی و عه‌ره‌بی بووه، سه‌رباری نووسینی وتاری ئه‌ده‌بی و وتاریشی له زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانشه‌وه.
* ١٩٦٢ یه‌كه‌مین چیرۆكی كوردی نووسیوه و بڵویشی كردۆته‌وه.
* له ساڵی ١٩٦٤ ده‌ستی كردووه به نووسینی رۆژنامه‌نووسی به زمانی عه‌ره‌بی.
* له ساڵی ١٩٦٧ له به‌غدا، رۆمانی" بیتاقه‌ی یانسیب" ی چاپكردووه.
* چه‌ندین چیرۆكی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه، سه‌رباری وتارگه‌لێكی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێڕان له كوردی بۆ عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه...
* له نیسانی ١٩٦٧ له ژیانی نووسینیدا گۆڕانكارییه‌كی له ژیانی نووسینیدا به‌سه‌ر دا دێت و ده‌چێته ریز په‌یامنێران و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی" ته‌ئاخی"، كه رۆژانه به زمانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ده‌رده‌چوو، كه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
* وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له ته‌ئاخی كاری كردووه، ئه‌وجا بۆته نووسه‌رێكی جێگیر و نووسه‌ری لاپه‌ڕه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له ساڵی ١٩٧٣. له ٢٠٠٣ بۆته سه‌رنووسه‌ر و ئێستاش خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تی.
* هه‌روه‌ك سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری دیكه‌ی به كوردی و عه‌ره‌بی بووه، جا چ له شار، یان شاخ له كاتی به‌رگریدا.
* له ساڵی ١٩٧٤ بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له ناو شۆڕش و به پڕاكتیك بۆته سه‌رنووسه‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان، واته له ساڵی ١٩٧٤ ه‌وه تا ١٩٩٤ به به‌رده‌وامی سه‌رپه‌رشتی كردووه، واته به درێژایی بیست ساڵ بێ پچڕانه‌وه مه‌گه‌ر به هۆی وه‌ستانی ئێزگه‌وه به هۆی سیاسیی، كه هه‌ندێك جار راده‌وه‌ستا.
* رۆژانه وتاری به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌نووسی.
* له ١٩٨٠ ـ ١٩٩١ به پڕاكتیك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی" خه‌بات" بوو، كه به نهێنی له شاخ ده‌رده‌چوو.
* له ساڵی ١٩٩٣ ـ ٢٠٠١ به سه‌رنووسه‌ری" خه‌بات" ، كه دامه‌زرا و هه‌فتانه ژماره‌یه‌كی لێ ده‌رده‌چوو.
* به درێژایی ساڵانی ١٩٦٠ ـ ١٩٧٤ رۆڵی هه‌بووه له چالاكییه‌كانی سه‌ندیكا، جه‌ماوه‌ری و جوتیارییهكان و كرێكارییه‌كاندا.
* له ساڵی ١٩٧٩ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌وجا بۆته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی له هه‌مان ساڵدا و تا ئێستاش له ناو سه‌ركردایه‌تی حزبدا ماوه.
* له ١٩٩٢ له یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان" ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان" هه‌ڵبژێردراوه.
* له ١٩٩٦ بوو به وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له ساڵی ٢٠٠٠ ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، جا بووه به وه‌زیری هه‌رێم.
* له ٢٠٠٦ دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه به وه‌زیری رۆشنبیری.
* له ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٥ ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه.
* ئه‌ندامی چه‌ندین یه‌كێتی و رێكخراوی رۆشنبیرینووسهران و رۆژنامه‌نووسان بووه.
* به‌شداری له ژماره‌یه‌كی زۆری كۆنگره‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه به تایبه‌تی په‌یوه‌ست به ئۆپۆزسیۆنی عێراقی له ساڵی ١٩٨٥ ه‌وه تا گۆڕانی ره‌وشی عێراق.
* سه‌رقاڵبوونی نه‌یهێشتووه كتێب ده‌ربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی داوه هه‌ندێك كتێب ده‌بكات، له‌وانه:
١ ـ رۆمانی یانسیب ساڵی ١٩٦٧، به‌غدا به زمانی عه‌ره‌بی.
٢ ـ كورته‌یه‌ك له شانۆی كوردی، موقهڕات جه‌به‌لی له كوردستان له ساڵی ١٩٨٤ به عه‌ره‌بی.
٣ ـ له باری خوێندن له كوردستان، هه‌روه‌ها له شاخ ١٩٨٥.
٤ ـ كاروانی كاری به‌ره‌یی ١٩٨٥، له شاخ، ده‌رباره‌ی پاكتاوی هزری سیاسیی عێراقی بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئه‌و ماوه‌یه.
٥ ـ گه‌لێك بێ رۆژنامه‌ی رۆژانه، ١٩٨٨، له شاخ، ده‌رباره‌ی مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردی" ١٨٩٨ ـ ١٩٨٨".
٦ ـ قه‌زافی و كێشه‌ی كورد، به‌شی یه‌كه‌م، له شاخ ١٩٨٩.
٧ ـ رۆمانی" كیف علمونا الحقد" نووسه‌ری سۆڤیه‌تی چۆلۆخۆف له فارسی كردووه به كوردی و له ١٩٨٥ بڵاوبۆته‌وه.
٨ ـ كورته‌یه‌كی بۆ لاوان نووسیوه، له شاخ، به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.
٩ ـ له ٢٠٠٨ بیتاقه‌ی یانسیبی بۆ دووه‌مین جار چاپكردۆتهوه له‌گه‌ڵ بۆ سێیه‌مین جار" قه‌زافی و كێشه‌ی كورد" ی چاپكردۆتهوه.
١٠ ـ ٢٠٠٧ ئهلزهمیر و ئه‌لحوڕیه به‌شی یه‌كه‌م.
١١ ـ كتێبێكی به ناونیشانی" فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی دوور له سیاسه‌ت ٢٠٠٦" له لایه‌ن شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان له‌سه‌ر نووسراوه.
١٢ ـ ئهلزهمیر و ئه‌لحوڕیه، به‌شی دووه‌م ٢٠٠٨، هه‌ولێر.
١٣ ـ سێ به‌شی دیكه له كتێبی" ئهلزهمیر و ئه‌لحوڕیه" له یه‌ك كتابدا، ده‌زگه‌ی ئاراس له ٢٠٠٩ بۆی چاپكردووه.
١٤ ـ رۆناهی زه‌رده‌شت، به كوردی" لاتینی" له توركیای دهرچوواندوووه، كۆمه‌ڵه وتارێكه له‌باره‌ی كولتوور و ته‌سه‌وف و فه‌لسه‌فه‌وه.
١٥ ـ روناهی زه‌رده‌شت به كوردی هه‌ولێر ٢٠٠٩.
١٦ ـ مۆتمر عربی فی رحاب كوردی، هه‌ولێر، ٢٠٠٨، به زمانی عه‌ره‌بی.
١٧ ـ دفاتر كاف هه‌ولێر، به زمانی كوردی.
١٨ ـ قه‌زافی و قه‌زیه‌ی كورد، چاپی دووه‌م، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس هه‌ولێر ٢٠٠٨.
١٩ ـ موگن نور/ به عه‌ره‌بی/ ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس/ هه‌ولێر ٢٠١٠، ده‌رباره‌ی ته‌سه‌وف و عیرفان.
٢٠ ـ حهلاجیات، به ئاگاییه‌كی پڕشنگدار له حزوری حه‌لاجدا/ ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس/ هه‌ولێر ٢٠١٠، ده‌رباره‌ی ژیان و نه‌هامه‌تییه‌كانی حه‌لاج و ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ری نووسراوه.
٢١ ـ احتفالا الوجود، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٠، ده‌رباره‌ی به ئاگایی مرۆڤ له غهفڵهتگیر بوون له هه‌بوون.
٢٢ ـ البیت الزجاجی للشرق الاوسگ، به عه‌ره‌بی، كتێبێكه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد به جیهانی عه‌ره‌بی، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٠.
٢٣ ـ لمن تتفتح الزهور، به عه‌ره‌بی، له ژێر چاپه.
٢٤ ـ ایام راژان، یان razhan به كوردی له ژێر چاپه.
٢٥ ـ العلویون، ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٠، نووسینی ئیبراهیم داقوقی و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشه‌كی بۆ نووسیوه.
٢٦ ـ دووباره چاپكردنه‌وه‌ی" الاكراد فی لبنان و سوریا" ی نووسه‌ری گه‌وره ئه‌دیب معه‌وه‌ز، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشه‌كی و په‌راوێزی بۆ نووسیوه و دووباره به چاپی گه‌یاندۆته‌وه، له ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ٢٠١٠.
چه‌ندین كتێبی دیكه‌ی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ئاماده‌ی چاپه.
شایانی باسه نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له 31-7-2013 به‌نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.