دهستگیركرانی پێنج بارزگان به 25 كیلۆ گرام ماددهی هۆشبهرهوه راگهیاندرا.
ئهمڕۆ یهكشهم30ی7ی-2023، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویكردهوه: تیمەکانی سهر بهرێوهبهرایهتییهكهمان لەچەند رۆژی رابردودا لەسێ چاڵاکیدا سەرکەوتووبوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی (25) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ(5) پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:
لەچاڵاکی یەکەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرابڕی بڕی (10) دە کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و (1) یەک کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ (2) دوو گەورە بازرگان دەستگیربکرێت.
لەچاڵاکی دووەمدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی (7) حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ (2 دوو بازرگان دەستگیربکەن.
لەچاڵاکی سێیەمدا توانرا حەوت کیلۆگرام تۆچای تێکەڵ بەماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو روبەڕووی یاسا دەکڕینەوە.
5 بازرگان به 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبهرهوه دهستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.