Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 11:58

لە هەولێر و بەغدا نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 151 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ ی دراویش لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتە 152 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 150 هەزار و 500 دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماركرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار، نرخی كڕینیش گەیشتە 151 هەزار و 100 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.