Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:47

پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامی کۆنی هەولێر-کەرکوک سەرجەم بڕگەکانی تەواو كران

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامی کۆنی هەولێر-کەرکووک سەرجەم بڕگەکانی تەواو كران.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ئەو پرۆژەیە پێكهاتووە لە شەقامێکی جووتساید بە درێژایی (2,200)مەتر و  ئاوەڕۆش لەخۆ دەگرێت. 
 راشگه‌یاندراوه‌" لە شەقامی سەرەکیی 100مەتری  دەستپێدەکات تا شەقامی خێرایی 120مەتری درێژ دەبێتەوە".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر و بە سەرپەرشتیی شارەوانی تەواو كرا كە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی شارەوانی و كاریگەریی باشی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكان و ئاسانكاری بۆ شۆفێران و دانیشتووانی شاری هەولێر دەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.