Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 00:16

پێشمەرگەیەکی شۆڕشی گوڵان کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

عەبدولسەلام بایەزید، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کاڕگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 عەبدولسەلام بایەزید، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و کاڕگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شاخکێ بە ئامادەبوونی، عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و عومەر ئۆرەیی بەرپرسی لقی هەشتی پارتی و کارگێڕ و کادیرانی لقی یەک و ژمارەیەکی بەرچاو لە دۆست و برادەران و خانەوادە و کەسوکارەکەی خوالێخۆشخبوو بەخاک سپێردرا.

عەبدولخالق باپیری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەبدولسەلام بایەزید، تیشکی خستەسەر قۆناغە سەخت و دژوارەکانی خەباتی خوالێخۆشبوو، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و گوتی: لەدەستدانی عەبدولسەلام بایەزید خەسارەتێکی مەزنە بۆ پارتی و خانەوادە و هەڤاڵ و دۆستانی.

هاوکات لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک لە ڕاگەیەنراوێک، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و داوای لە یەزدانی مەزن کردووە کەخوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات.

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.