Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:39

قەداسەتی پاتریارک مارئاوا ڕوێل: هەرێمی کوردستان بە نموونەی باڵای پێکەوەژیان دادەنرێت لە جیهاندا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری جەخت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان بە نموونەی باڵای پێکەوەژیان دادەنرێت لە جیهاندا.

ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری ڕامی عۆدیش قایمقامی قەزای عەنکاوە و بەڕێوەبەر و یەکە ئیداریەکانی عەنکاوە سەردانی قەداسەتی پاتریارک مارئاوا ڕوێل سەرۆکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووریان کرد و بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەبارەی دیدارەکە ڕایگەیاند: لە دیدارێکی دۆستانەدا پارێزگاری هەولێر سوپاسی ئەو دیدارەی کرد و دووپاتی کردەوە کە پێکەوەژیان لە کوردستان قەناعەتێکی گشتیی تاکەکانە.

ڕاشیگەیاند: پێکەوەژیانی پێکهاتە جیاوازەکان وای کردووە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی ببێتە نموونەی باڵا بۆ ناوچەکە.

لای خۆیەوە پاتریارک مارئاوا ڕوێل جەختی کردەوە کە پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکان، هەرێمی کوردستان دەکاتە نموونەیەکی جوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە نموونەی باڵای پێکەوەژیان دادەنرێت لە جیهاندا.

پاتریارک مارئاوا ڕوێل هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕەخساندنی کەشی ئارامی بۆ تەواوی پێکهاتەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.