سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی برای سەرۆکی ئیمارات، گەیشتە ئەبوزەبی و بەناوی سەرۆک بارزانی و خۆی و گەلی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ـی 07ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌بوزه‌بيى پايته‌ختى ئيمارات، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌عيد بن زايد ئال نههيان، براى سه‌رۆكى ئيمارات شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هياندا كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ناوى سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى و خۆيان و گه‌لى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئيمارات و خانه‌واده‌كه‌يان و گه‌لى ئيمارات كرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان سه‌رۆكى ئيمارات، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و هاوسۆزى و هاوبهشييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.