Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 11:51

سەیرترین یاساکانی هاتووچۆ لە جیهان

کوردستان TV
100%

ئاشکرایە یاساکانی هاتووچۆ بۆ پاراستنی سەلامەتی شوفێران دانراون و پێویستە پەیڕەو بکرێن، بەڵام هەندێک یاسای سەیر لە بەشێکی وڵاتان پەیڕەو دەکرێن کە ئەگەر گەشتتان کرد بۆ ئەو وڵاتانە پێویستە ئاگاداری بن.

ماڵپەڕی "viva.co.id" باسی سەیرترین یاسا و ڕێساکانی هاتووچۆی لە جیهاندا کردووە، کە ئەگەر پێشێل بکرێن، دەبنە هۆی سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر شۆفێرەکەدا، بەمشێوەیە خراوەتەڕوو:-

- قوبرس

هەندێجار لە کاتی لێخوڕیندا برسی یان تینوومان دەبێت و شتێک دەخۆین و دەخۆینەوە، بەڵام لە قوبرس خواردن و خواردنەوە لە کاتی شوفێریدا قەدەغەیە، تەنانەت خواردنەوەی قومێک ئاویش ڕێگەپێدراو نییە.

- ئەڵمانیا

لە ئەڵمانیا ئاساییە بەڕووتی شوفێری بکەیت، بەڵام لە کاتی دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکەت پێویستە جل بپۆشیت، چونکە ڕێگەپێدراو نییە بەڕووتی بچیتە شوێنە گشتییەکانەوە.

- باشووری ئەفریقا

لە وڵاتانی وەک باشووری ئەفریقا، ئەسپ، گوێدرێژ و بەراز دەتوانێت ڕێگەکە دابخات، شوفێران پێویستە چاوەڕێ بکەن تاوەکو ئەو ئاژەڵانە لە ڕێگەکە دەپەڕنەوە و ڕێگەکە دەکەنەوە.

- ژاپۆن

کاتێک باران دەبارێت و شەقامەکان تەڕن، پێویستە زۆر بەورییایەوە شوفێری بکەیت، چونکە تەڕکردنی پیادە بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەتەوە تووشی سزات دەکات.

- ئیمارات

لە شانشینی ئیماراتی عەرەبی یەکرگرتوو حوشتر گرنگی خۆی هەیە، ئەوەی لێرەدا سەیرە ڕێزگرتن لەو ئاژەڵە دەگاتە ئەو ئاستەی کە پێشینەیان بۆ تێپەڕین بەسەر ڕێگەی گشتیدا پێبدات.

- چین

ئەگەر تۆ شوفێر بیت، پیادەیەک لە ڕێگەکە هەوڵی پەڕینەوە بدات ئەوا تۆ چی دەکەیت؟، بێگومان خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت کەم دەکەیتەوە و ئینجا دەوەستیت و ڕێگە دەدەیت پیادەکە تێپەڕێت، بەڵام ئەمە لە چین نایاساییە، ئەگەر بەمشێوەیە مامەڵە بکەیت و هەوڵ بدەیت ئەو کەسە ڕانەپەڕێنیت، ئەوکاتە تۆ سزا دەدرێت بەهۆی کەمکردنەوەی خێرایی و وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکەت لە ناوەڕاستی ڕێگە.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.