بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو تەها سۆفی عەلی گەزنەیی،
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی عەلی گەزنەیی) برا گەورەی خوالێخۆشبوو فەرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێرمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە یەزدانی دلۆڤان داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو (تەها سۆفی) بخاتە بەر سۆز و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
29ی تەمموزی 2023
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی تەها سۆفی عەلی گەزنەیی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.