یه‌كێتیی گۆڵفی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له كازابلانكای مه‌غریبی بڕیاری دا به به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بی بۆ گۆڵف 2025 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان .
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردار ئیسماعیل وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، خۆشحاڵی و ئاماده‌باشیی هه‌ولێری خسته روو بۆ میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بیی یاریی گۆڵف له ساڵی 2025 به‌وه‌ی هه‌ولێر له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی گۆڵف له ناوچه‌كه‌دا، یاریگه‌كه ئێستا له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ئه‌م شه‌ره‌فه‌یان به‌خشییه شاری هه‌ولێر بۆ میوانداریكردنه‌كه.
له كۆتاییدا سه‌ردار ئیسماعیل به جیا دوو قه‌ڵغانی پێشكه‌ش به ياسر ئه‌لڕه‌میان سه‌رۆكی یه‌كێتیی گۆڵفی عه‌ره‌بی و ماجد ئه‌لسروور ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی گۆڵفی عه‌ره‌بی كرد" یه‌كێكیان له جیاتی پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌شیان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.