پۆلیسی سۆران بڵاویكردهوه، ئهو پیاوهی كه دوو هاوژینهكهی خۆی كوشت، خۆی رادهستی هێزهكانی پۆلیس كردووه.
له راگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سۆران رایگهیاند: کاتژمێر 9:30 خوولەکی ئەمڕۆ شەممە، ئاگادارکراینەوە، که دوو ژن، بەهۆی بەکارهێنانی چەک بەرامبەریان گیانیان لەدەست داوە، دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ناوشار، لەسەر فەرمانی دادوەر گەیشتە شوێنی رووداوهكه و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوانی سۆران، هەردوو تەرمەکان گواسترانەوە بۆ پزیشکی دادیی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران.
پۆلیسی سۆران ئاماژهی بهوهشكردووه، تۆمەتبارهكه خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بەشی پۆلیسی چالاکییه مەدەنیەکانی سۆران كردووه، لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، ئەو هاوڵاتییە هیچ سکاڵایەکی یاسایی لای ئێمە لەسەر تۆمارنەکراوە و فەرمانی گرتنی نەبووە.
له سۆران کەسێک هەردوو هاوسەرەکەی بە تاپڕ دەکوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.