Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:33

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی عاشورا بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی عاشورا دەڵێت، یادی پڕ ئازاری عاشورا نیشاندانی بەهاکانی قوربانیدان و بەدیهێنانی ڕاستییەکانە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمشەو هەینی 28ـی 07ـی 2023 لە تویتێکدا بەبۆنەی یادی عاشورا ڕایگەیاند: یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسەین (سڵاو خوای لەسەر بێت) و یادی پڕ ئازاری عاشورا بەرزنیشاندانی بەهاکانی قوربانیدان و تێکۆشانە لەپێناو سەرخستنی ڕاستییەکان و ڕێزگرتن لە بنەماکانی لێبوردەیی و برایەتیی.

ڕاشیگەیاند: ئەم یادە و بەها بەرزەکانی وەک هێمایەک بۆ مرۆڤایەتی و تیشکی هیوا بۆ چەوساوەکان لە هەموو شوێن و کاتێکدا دەمێنێتەوە.

سبەی شەممە لەلای پەیڕەوانی شیعە لە عێراق ڕۆژی 10ـی موحەڕەمە، ملیۆنان کەس لە عێراق و دەرەوەی عێراق ڕوو دەکەن مەزارگەی ئیمامی حوسەین لە کەربەلا، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی عاشورا.

ڕۆژی 10ـی موحەڕەم ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام حوسەینە، لە ساڵی 680ـی کۆچی لە شەڕی تەف لە کەربەلا شەهید کرا، چەندین سەدەیە ڕۆژی شەهیدکردنی ئیمام حوسین لەلای پەیڕەوانی شیعە زیندوو دەکرێتەوە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.